وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ بژاردەیەکی لە دەرەوەی دانوستان هەیە


بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ پێشکەوتنی دانوستانەکانی مسقەت، باس له بژارده سەربازییەکانی دژ به کۆماری ئیسلامی دەکەن. کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی" وەک فەرماندەی گشتی بەهێزترین سەربازی جیهان، دۆناڵد ترەمپ بژاردەی لە دەرەوەی دیپلۆماسی ودانوستان هەیە".

وتیشی"  بۆچوونی بەرپرسانی ئەمەریکا سەرەڕای دانوستانەکانی مەسقەت نەگۆڕاوە، تەنانەت توندتر بووە".

وتەبێژی کۆسکی سپی  هێرشی کردە سەر ڕێبەرایەتی کۆماری ئیسلامی و وتی" دەوڵەتی ئەمریکا بەڵگەی لەبەردەستە کە بەرپرسانی ئێران سەرمایە بە قەبارەیەکی بەرفراوان لە دەرەوەی وڵات دەگوازنەوە".

گەڕی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێران دەکات و شاندی ئەمریکی لە لایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
 
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ئەگەر دانوستانەکە ئەنجامی نەبێت، "شتی خراپ روودەدات".





PM:02:12:06/02/2026