عەراقچی دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی مەسقەت وتی" بەردەوامیی دانوستانەکان پەیوەستە بە بڕیارەکانی پایتەختەکانەوە".
عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دوای وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە مەسقەت بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ڕاگەیاند" دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا درێژخایەن و چڕ بوون."
ناوبراو زیادی کرد: چەند کۆبوونەوەیەک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دراون، وەزیری دەرەوەی عومانیش پەیامەکانی گەیاندووە.
عەراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" بۆچوونەکانمان دوای ئەم ماوەیە دوور و درێژەی قسەنەکردن لەگەڵ یەکتردا گەیەندرا، و نیگەرانییەکانمان گەیاندرا، و هەموو ئەو پرسانەی کە پێویست بوو بگوترێ لە کەشێکی باشدا گەیاندران، هەروەها بۆچوونی لایەنی بەرامبەریش بیسترا".
گەڕی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێران دەکات و شاندی ئەمریکی لە لایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ئەگەر دانوستانەکە ئەنجامی نەبێت، "شتی خراپ روودەدات".