مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆتاییهاتنی رێککەوتنی " ستارتی نوێ"ی بۆ کەمکردنەوەی چەکی ئەتۆمی راگەیاند و جەختی کردەوە کە واشنتن چیتر مەرجێک قبوڵ ناکات زیان بە بەرژەوەندییەکانی بگەیەنێت.
رۆبیۆ ئاماژەی بەوە کرد، ، رێککەوتنی ستارتی نوێ بەسەرچوو. وتیشی" ئەم رێککەوتنە لە سەردەمێکی جیاوازدا و بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاستەنگێکی جیاواز بونیات نرابوو، بۆیە ئێستا چیتر خزمەت بە ئامانجەکانی ناکات".
مارکۆ رۆبیۆ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا پێوەرێکی باڵا بۆ هەموو ئەو وڵاتانە دادەنێت کە هاوتای ئەوان خاوەنی چەکی ئەتۆمین و وتی" "ئێمە هەمیشە لە پێگەی هێزەوە دانوستان دەکەین”.
ئەمە لە کاتێکدایە کە گەڕی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێران دەکات و شاندی ئەمریکی لە لایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
لای خۆیەوە
عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی مەسقەت وتی" بەردەوامیی دانوستانەکان پەیوەستە بە بڕیارەکانی پایتەختەکانەوە".
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ئەگەر دانوستانەکە ئەنجامی نەبێت، "شتی خراپ روودەدات".