شەرع شەڕی لەگەڵ درووزەکان دەستپێکردەوە


لە هەفتەیەکدا دووەمجارە هێزەکانی شەرع شەڕ لەگەڵ دروزەکاندا لە سوریا هەڵدەگیرسێننەوە، ئەمرۆ هەینی هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی رۆژئاوای سویدا.

رۆژی هەینی ٦ ی شوبات ئاژاسنی هاوار نیوز نزیک هەسەدە بڵاویکردەوە " هێزەکانی حکومەتی کاتی دیمەشق ئاگربەستیان لە سوەیدا پێشێل کردوە و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان پارێزەرانی نیشتمانی دروزییەکان و چەکدارانی حکومەتی کاتیی لە گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا ڕویداوە".

لە راپۆرتەکەی ئەو ئاژانسەدا هاتووشە" هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بەرەو شارۆچکەکانی عەتیل و سەلیم لە ڕۆژئاوای شاری سوەیدا پێشڕەویان کردوە، لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوان چەکدارانی درووز و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریادا ڕویداوە".

تا ئێستا زیانە گیانی و مادییەکانی هەردوولا نەزانراوەو، درووزەکان هێزەکانی حکومەتی سوری بە هێرشکردن تۆمەتبار دەکات.
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمجارە هێزەکانی شەڕی هێرشدەکەنە سەر درووزەکان لە ناوچەکانی خۆیان. 

درووزەکان کە جگە لە هێزەکەی خۆیان لەلایەن ئیسرائیلیشەوە دەپارێزرێن، لەبارەی هێرشەکانی ئەم دوو هەفتەیەوە بە کردار هیچ هەنگاوێکی نەناوە.





PM:07:29:06/02/2026