هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە بارەی گفتوگۆی رۆژی ٦ ی شوباتی نێوان ئەمەریکاو ئێران دەڵێت" دانوستانی ئەمڕۆی تاران و واشنتۆن بە باشی بەڕێوەچووە شەیتان لە وردەكارییەكاندایەو دانوستانی داهاتوو گرنگترین و یەكلاكەرەوەیە".
رۆژی ٦ ی شوبات هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێكس" لە پۆستێکدا نوسیویەتی " دانوستانەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەتی عومان بە باشی بەڕێوەچوو بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەرەسەندنی سەربازیی ئێستا".
جەختدەکاتەوە کە" شەیتان لە وردەکارییەکاندایە، بەتایبەتی کە چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی، بە پشتبەستن بە ئەزموونی رابردوومان، چەندین وردەکاری تەکنیکی و زانستی و ئۆپەراسیۆنی لەخۆدەگرێت، بۆیە کۆبونەوەی داهاتوو گرنگترین و یەکلاکەرەوە دەبێت".
لەلایەتی ترەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە " تاران لە میانەی دانوستانەكانی مەسقەتدا پێداگری لەسەر مافی پیتاندنی یۆرانیۆم کردووە".
رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات، لە دانوستانەكانی مەسقەتدا باس لە توانا موشەکییەکانی تاران نەکراوە.
تاران پێیوایە لە گفتوگۆکەدا ئەمریکا نەرمی نواندووە لە بەرامبەر داواکارییەکانیدا.