دوای ئەوەی دوێنێ کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئەمریکا و ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجامدرا، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" گفتوگۆیەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئێران ئەنجامدا، ئەوان زۆر بە پەرۆشن بۆ رێککەوتن".
دۆناڵد ترەمپ سرۆکی ئئەمریکا وتی" گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران باش بوون و ئەوان دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن، ئێمەش کاتی زۆرمان بە دەستەوەیە بۆ ئەو ڕێککەوتنە".
وتیشی: "هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە سەبارەت بە ئێران کۆدەبینەوە، نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
ترەمپ باسی لەوەشکرد: کەشتیگەلێکی دەریایی مەزنیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە و بەم زووانە دەگاتە ئەوێ، دەشبینین بارودۆخەکە بە چ ئاراستەیەکدا دەچێت.
گەڕی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، هەینی لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتی شاندی ئێران دەکات و شاندی ئەمریکی لە لایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.