"پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە بە مەرجی لابردنی سەرجەم سزاکان"

‌محەمەد ئیسلامی- سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ کەمکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێندراو پیشاندا بەڵام دەڵێت "بەو مەرجەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەواوی ئەو سزایانە هەڵبگرێت کە بەسەرماندا سەپێندراون".

دوو شەممە، ٩ شوبات ٢٠٢٦، محەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە بارەی کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ئاژانسی هەواڵی ئێرنای  ڕایگەیاند "جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە تەنیا بەستراوەتەوە بە هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان، پرۆسەی کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم کارێکی تەکنیکییە و دەتوانین ئەنجامی بدەین، بەڵام چاوەڕێی هەنگاوی کردەیی واشنتن دەکەین بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و داراییەکان".

هەرچەندە محەمەد  ئیسلامی بە روونی دیاری نەکردووە کە مەبەستی لە هەموو سزاکانە یان تەنیا ئەو سزایانەی پەیوەستن بە بەرنامە ئەتۆمییەکەوە، بەڵام ئەم لێدوانە وەک پەیامێکی سیاسیی گرنگ بۆ لایەنە نێودەوڵەتییەکان دەبینرێت. 

لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ساڵی ٢٠١٨، تاران هەنگاو بە هەنگاو ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەرزکردەوە و ئێستا لە  ٦٠٪ـە.  




PM:05:29:09/02/2026