وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بۆ ئەمریکا بەمەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە.
سێ شەممە، ١٠ شوبات ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند "تەوەری کۆبونەوەکە، دۆخی غەززە و ئاسایشی ناوچەکە دەبێت، پرسی دانوستاندنە ئەتۆمییەکانی ئێران وەک لەپێشینەترین و گرنگترین ئامانجی سەردانەکەییە".
سبەی چوارشەممە بینیامین نەتانیاهو لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە فڕۆکەخانە بە میدیاکانی دەڵێت "لەم گەشتەدا باس لە کۆمەڵێک پرس دەکەین، غەزە و بارودۆخی ناوچەکە، بەڵام بێگومان یەکەم و گرنگترین بابەت دانوستاندنەکان دەبێت لەگەڵ ئێران، من دیدگای خۆمان سەبارەت بە بنەماکانی ئەو گفتوگۆیانە پێشکەش بە سەرۆک ترەمپ دەکەم."
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ئێران و ئەمریکا هەینی، ٦ ئەم مانگە لە گەڕێکی نوێی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانیان لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبونەوە.