داواکاری گشتی شاری گرینۆبڵ لە باشوری ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی تاوانی پیاوێکی ٧٩ ساڵ بڵاوکردەوە کە دەستدرێژی سێکسی کروەتە سەر ٨٩ منداڵ و دایک وپوری خۆشی کوشتوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ئەو پیاوە توانیویەتی ٥٥ ساڵ ئەو تاوانانەی ئەنجامی داون بیان شارێتەوە و لە ماوەی ٥٥ ساڵی تەمەنیدا واتا لە ساڵی ١٩٦٧ تا ٢٠٢٢ زنجیرەیەک دەستدرێژی کردوەتە سەر منداڵان.
لە ڕاگەیاندڕاوەکەی داواکری گشتیدا هاتوو لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانی کوشتنیشدا ناوە کە لە ساڵانی حەفتاکاندا دایکی خۆی کە نەخۆشییەکی کوشندەی هەبووە، لە رێگەی سەرینێکەوە خنکاندووە و لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا بە هەمان شێواز پووری خنکاندووە، کە بەساڵاچوو بووە.
داواکاری گشتی ئاماژەی بەوەش کردووە، بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی ئەم دۆسیەیە بۆ ئەوەیە تاوەکو هەر شایەدحاڵێک یان قوربانییەکی دیکە، پەیوەندی بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بکات.