هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی تەنەف کشانەوە


ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەی تەنەف لەسوریا کشانەوە.

 
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کردن، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا دژ بە داعش، بنکەی سەربازیی تەنەفیان لە سوریا چۆڵکردووە و بەرەو خاکی ئوردن کشاونەتەوە".

بنکەی سەربازیی تەنەف دەکەوێتە سنووری پارێزگای حمس و لە ساڵی ٢٠١٤ بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دامەزرێنراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا لەدوای هێرشەکانی سوپای شەرعەوە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، هاوپەیمانان سەرقاڵی گواستنەوەی زیندانەکانی داعشن بۆ عێراق و تا ئێستا ٥هەزار زیاتر زیندانیان گواستۆتەوە، هاوکات دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە کە هێزەکانی ئەمەریکا بەتەوای سوریا جێبهێڵن، یان هێزێکی کەمیان لەوێ بمێنێ کە ئێستا ژمارەیان نزیکی ٢ هەزار سەربازە.




PM:06:35:11/02/2026