دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر رێککەوتن لەگەڵ ئێران نەکرێت، دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکان بن


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهوو، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس  لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "جەختم لەوە کردەوە دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بەردەوام بێت".

چوار شەممە، ١١ شوبات ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند "بە سەرۆک وەزیرانم ڕاگەیاند کە گەیشتن بە ڕێککەوتن لە پێشینەی کارەکانمان دەبێت، بەڵام ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، ئەوا دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکان بین".

دۆناڵد ترەمپ هۆشدارییەکی ئاراستەی تاران کردوە و وەبیری هێنایەوە کە جاری پێشوو کاتێک ئێران نەیویست رێککەوتن بکات، رووبەڕووی ئۆپەراسیۆنی "چەکوشی نیوەشەو" بووەوە کە زیانێکی زۆری پێگەیاندن،  بۆیە دەڵێت "هیوا ئەخوازم ئەمجارە ئێران ژیرانەتر و بەرپرسانەتر مامەڵە بکات".

" ئێستا بە راستی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرارە"، ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا وای نوسیوە.

بە پێی زانیاری میدیاکانی ئەمریکا کۆبونەوەکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایانداوە.




PM:10:28:11/02/2026