بەپێی زانیارییەکانی سێ بەرپرسی ئەمریکی بۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، پێنتاگۆن خۆی بۆ ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات ئەگەردانوستانەکانی نێوانیان دەرئەنجامی نەبێت.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) فەرمانی بە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری'' یو ئێس ئێس جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش" کردووە ئامادەکاری بکات بۆ بڵاوەپێکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بڕیارە ئەم کەشتییە بچێتە پاڵ فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکن ئەمەش وەک پەیامێکی گوشار بۆ سەر ئێران لە کاتی بنبەستبوونی دانوستانەکان دەبینرێت.
ڕۆژانامەکە ئاماژەی بەوەشکردەوە، کە ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت تاران ناچاری واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی بکات.
هاوکات، ترەمپ رایگەیاندووە'' بژاردەی یەکەمی ئەو رێککەوتنە، بەڵام ئەگەر دانوستانەکان سەرکەوتوو نەبن، بژاردەی سەربازی و ئەنجامی توند چاوەڕێی ئێران دەکات.''
ئەم جووڵە سەربازییانە دوای کۆبوونەوەی ترەمپ و نەتانیاهوو دێت لە کۆشکی سپی. ترەمپ دوای کۆبوونەوەکە جەختی کردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لە دانوستان، بەڵام هاوکات داوای بژاردەی یەکلاکەرەوەتری لە سوپای وڵاتەکەی کردووە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
سەرەڕای زیادکردنی هێز و سیستمی بەرگری، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە "پەلەیان نییە" و لە ئێستادا دانوستاندنی باش لەگەڵ تاران لە ئارادایە.
ئەمە نیشان دەدات کە واشنتن دەیەوێت لە رێگەی پیشاندانی هێزی سەربازییەکانەوە پێگەی خۆی لەسەر مێزی گفتوگۆ بەهێزتر بکات.