لە بارەی دۆخی پەنابەرانی رۆژئاواوە بەرهەم ساڵح و شەیبانی کۆدەبنەوە


لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن دا لە ئەڵمانیا بەرهەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە بارەی دۆخی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان. کۆبووەوە.

لە میدیاکانی سوریادا بڵاوکراوەتەوە، کە کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە پرسە مرۆییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی پەنابەران و ئاوارەکان کرا.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی پاڵپشتیکردنی گەڕانەوەی ئارامی، ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانەی پەنابەران کراوە، ئەمەش لە پەراوێزی کارەکانی کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشندا بووە.

لەکاتی هێرشەکانی هێزەکانی شەرع بۆ سەر ناوچەکانی هەسەدە، بەرهەم ساڵح کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان چەند جارێکی هاوکاریان گەیاندۆتەوە ئاوارەکانی شاری کوبانێ و پارێزگای حەسەکە.




AM:12:45:14/02/2026