خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە جنێڤ بەڕێوە دەچێت


بە پێی ڕاپۆرتی وای نێت، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، کاربەدەستانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، خولی دووەەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە جنێڤ بەڕێوە ببەن.

وای نێت لە ڕاپۆرتەکەیدا نووسیویەتی شاندی ئەمریکی لە کۆبوونەوەی جنێڤدا لە جارێد کوشنەر ڕاوێژکاری باڵا و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری کۆشکی سپی پێکدێت.

لەبەرامبەردا شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بەشداری ئەو وتووێژانە دەکەن.

بەدر بن حەمەد ئەلبوسەید، وەزیری دەرەوەی عومانیش کە وەک ناوبژیوانێک لە نێوان هەردوولادا کاردەکات، بەشداریی دانوستانەکان دەکات.

ئەم کۆبوونەوەیە بە هەوڵێکی یەکلاکەرەوە دادەنرێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ڕێگری لە هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێ لە ناوچەکە بکات.




AM:11:35:14/02/2026