سێنتکۆم: ٥٠ چەکداری داعش کوژراون و دەستگیرکراون


فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕاگەیاندراوێكی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ماوەی دوو مانگدا لە سوریا بڵاوکردوەتەوە.

شەممە، ١٤ شوبات ٢٠٢٦، سێنتکۆم ڕایگەیاند "لە نێوان ٣ بۆ ١٢ی شوبات، ١٠ هێرشمان لە سووریا ئەنجام داوە و تێیدا زیاتر لە ٣٠ ئامانجی داعش پێکراوه، لەو هێرشانەدا فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکارهاتوون، بە وردی ژێرخان و کۆگاکانی چەکی داعش بۆردومان کراون".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە نێوان ٢٧ی کانونی دووەم بۆ ٢ شوبات، هێزەکانیان پێنج هێرشی دیکەیان کردووەتە سەر بنکەکانی پەیوەندی، خاڵە هەستیارە لۆجستییەکان و کۆگاکانی چەک.

لە کۆتایدا سێنتکۆم دەڵێت "لە ماوەی دوو مانگی رابردووی ئۆپەراسیۆنە ئامانجدارەکاندا، زیاتر لە ٥٠ چەکداری داعش کوژراون یان دەستگیرکراون، هەروەها زیاتر لە ١٠٠ ئامانجی ژێرخانی ئەو رێکخراوە بە سەدان مووشەکی ورد وێران کراون".

ئەم زنجیرە ئۆپەراسیۆنە بە ناوی "هۆک ئای" دوای ئەوە هات کە لە ١٣ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، داعش هێرشی کردەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە تەدمور و دوو سەرباز و وەرگێڕێکی ئەمریکی تێدا کوژران. 




PM:03:49:14/02/2026