وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران و ئەگەری ڕێککنەکەوتنیان لەگەڵیاندا قسەی بۆ میدیاکان کرد.
یەک شەممە، ١٥ شوبات ٢٠٢٦، مارک ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "لە بارەی ئاقڵیەتی دەسەڵاتدارنی ئێران ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەین کە بڕیارە جیۆسیاسییەکانیان تەنیا لەسەر بنەمای بیروباوەڕی ئایینی دەدەن".
مارکۆ ڕۆبیۆ ئاماژەی بە دانوستاندنەکانیان لەگەڵ ئێران کرد و وتی " تا ئێستا هیچ کەسێک نەیتوانیوە ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات، بەڵام ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین".
لە کۆتاییدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "ئێمە سەرنجمان خستووەتە سەر دانوستاندنەکان، ئەگەر ئەمە گۆڕانی بەسەردا بێت، بۆ هەمووان ئاشکرا دەبێت و بێگومان هەرچییەک یاسا لێمان داوا بکات، ئەوە دەکەین".