وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە جنێڤ و گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا و چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەی دیپلۆماسی گەیشتە شاری جنێڤ.
ڕوونیشیکردەوە کە فولفگانگ برولهارد، نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی سویسرا پێشوازی لێکردووە.
ئەمڕۆش عەباس عێراقچی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" بە دەستپێشخەرییەکی ڕاستەقینەوە بۆ ڕێککەوتنێکی دادگەرانە و هاوسەنگ هاتووم بۆ جنێڤ، بەڵام ئەوەی کە بە هیچ شێوەیەک لە خشتەی کارماندا نییە بریتییە لە ملکەچکردن بۆ هەڕەشەکان".
بڕیارە بەر لە دەستپێکردنی گەڕی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاوتا عوممانی و سویسرییەکەی کۆبێتەوە.
ئێران ئامادەیی بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەربڕیوە بەو مەرجەی سزاکانیان لەسەر هەڵبگیرێت