حکومەتی لوبنان: بۆ هەڵوەشاندنەوەی حزبوڵا پێویستمان بە ٤ مانگە


وەزیری زانیاری لوبنان لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی حزبوڵای لوبنان زانیاری خستۆتە ڕوو و دەڵێت "ماوەی چوار مانگ بۆ ئەم قۆناغە دیاریکراوە".

سێ شەممە، ١٧ شوبات ٢٠٢٦، پۆڵ مۆرکۆس، وەزیری زانیاری لوبنان دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکە ڕایگەیاند "حکومەت ئاگاداری وردەکارییەکانی سوپایە بۆ قۆناغی دووەمی پلانەکە، ماوەی چوار مانگ بۆ ئەم قۆناغە دیاریکراوە، بەڵام ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە، ئەوەش بەگوێرەی تواناکانی سوپا و بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئاستەنگیەکانی سەر زەوی".

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا دژی ئەو هەنگاوە وەستایەوە و وتی  "ئەوەی حکومەتی لوبنان دەیکات لە چوارچێوەی داماڵینی چەک، تاوانێکی گەورەیە، چونکە ئەمە خزمەت بە ئامانجەکانی ئیسرائیل دەکات".
 
لە٢٧  تشرینی دووەم ٢٠٢٤ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل  و حزبوڵای لوبنان ڕاگەیاندراوە، بەڵام تا ئەم کاتە ئاڵۆزییەکان بەردەوامە هێزەکانی لە پێنج ناوچەی ستراتیژیی باشووری لوبنان هێشتووەتەوە، حکومەتی ئیسرائیل هەنگاوەکانی سوپای لوبنان بۆ داماڵینی چەکی حیزبوڵڵا ڕزای نییە و دەڵێت "پێویست و تەواو نین."




PM:03:43:17/02/2026