دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات


گەڕی دووەمی کۆبونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران لە باڵیۆزخانەی عومان لە جنێڤ کۆتایی هات، بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکانی ڕانگەیاندراوە.

سێ شەممە، ١٧ شوبات ٢٠٢٦، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە باڵیۆزخانەی عومان لە جنێڤ، ئەمریکا و ئێران گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانیان بەڕێوەبرد و کەمێک بەر لە ئێستا کۆتایی پێهات.

بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عوممان نابژیوانی لە نێوان هەردوو شاندەکەدا کرد.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکایەتیی شاندی هەردوو وڵاتیانکرد.

یەکەم گەڕی دانوستاندنەکانی ئەم ساڵ لە ٦ ئەم مانگە لە عومان کرا.

لە مانگی نیسان تا حوزەیرانی ٢٠٢٥، چەند کۆبونەوەیەکی دیپلۆماسی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەچوو، بەڵام بە هۆکاری جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران و هێرشی ئەمریکا بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان کۆبونەوەکان کۆتاییان پێهات.





PM:04:09:17/02/2026