دۆناڵد ترمپ: لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا چارەسەرێک بۆ ئێران دەدۆزینەوە

‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا لە بەردەم بۆردی ئاشتی وتارێکی پێشکەشكرد و لە بارەی گرژییەکانیان لەگەڵ ئێران وتی "بە هیچ شێوەیەک رێگا بە ئێران نادرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات".

پێنج شەممە، ١٩ شوبات ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند "پێشبینی دەکەم لە ماوەی ١٠ رۆژدا چارەسەرێک بۆ پرسی ئێران بدۆزرێتەوە و بە هیچ شێوەیەک رێگە بە ئێران نادرێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات".

سەرۆکی ئەمەریکا ئارەزووی خۆی بۆ گەیشتن بە "رێککەوتنێکی باش" نیشان دا و ئاشکرای کرد کە پێشتر کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئەنجام داوە و کۆبوونەوەکانیشی بە "باش و ئەرێنی" وەسف کرد.

ئەم قسانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا  وئێران لە ئارادایە بە تایبەت لە ئەگەری شکستی دانوستاندنەکانی نێوانیان کە تا ئێستا دوو گەڕیان ئەنجام داوە. 




PM:08:43:19/02/2026