فەرماندەی هێزەی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کەرتی غەزە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاشتی لە واشنتن زانیاری سەبارەت بە پێکهینای ئەو هێزە ئاشکراکرد کە بڕیارە لە داهاتوودا ئاسایشی غەزە بپارێزن، بەڵام دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "پێویست بە ناردنی هێز ناکات و غەزە چیتر جێگای توندڕەوی نییە".
پێنج شەممە، ١٩ شوبات ٢٠٢٦، جاسپەر جێفەرز، فەرماندەی هێزی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کەرتی غەزە رایگەیاند "پێنج وڵات بەڵێنی ناردنی هێزیان داوە بۆ بەشداریکردن لە هێزی سەقامگیریی نێودەوڵەتی لە غەزە، کە ئەوانیش بریتین لە ئیندۆنیزیان، مەغریب، کازاخستان، کۆسۆڤۆ و ئەلبانیا".
لەو بارەیەوە پرابۆ سوبیانتۆ، سەرۆکی ئیندۆنیزیا وتی "بە ٨٠٠٠ سەرباز یان زیاتر بەشداری لە هێزی غەزەدا دەکەین".
قاسم جۆمارت تۆکایێڤ، سەرۆکی کازاخستان و ناسر بوریتە، وەزیری دەرەوەی مەغریب، ئامادەیی وڵاتەکانیان بۆ ناردنی یەکەی سەربازی و پزیشکی و ئەفسەرانی پۆلیس بۆ کەرتی غەزە پیشاندا.
لەسەر هەمان بابەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت "پێم وانییە پێویست بە ناردنی سەرباز بکات بۆ شەڕکردن لە غەزە، چونکە غەزە چیتر کانگای توندڕەوی و تیرۆر نییە".
لە ٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە دەستیپێکردوە و هەتا ئێستا سەرەڕای هەبوونی ئاگربەست، بەڵام جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس بەردەوامە.