وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ تاوتوێی وەشاندنی گورزێکی سەربازیی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات

بە گوێرەی رۆژنامەیەکی ئەمریکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی وەشاندنی گورزێکی سەربازیی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاویکردەوە،  بە ئامانجی فشارخستنە سەر تاران بۆ قبوڵکردنی ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نوێ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی وەشاندنی گورزێکی سەربازیی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکات.

دەشڵێت"  ئەگەر تاران وەڵامی داواکارییەکانی واشنتن نەداتەوە بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، ئەوا ئەگەری هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گورزە سەربازییەکەی ئەمریکا پێگەی سەربازی یان حکومیی ئێرانی بکاتە ئامانج".

هاوکات رۆژنامەی (واشنتن پۆست) دەڵێ" بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ دەیانەوێت ئێران وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی ئەو هەموو هێزە سەربازیی هێرشبەرانە لە ناوچەکەدا بزانێت، و ڕووخاندنی ڕژێم یەکێکە لە ئامانجە دیاریکراوەکان".

ئۆڵۆمپیادی زستانەی ئێستا کە یەک شەممە کۆتایی دێت، یەکێکە لەو هۆکارانەی ڕەچاو کراوە بۆ دواخستنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بۆ چەند ڕۆژێکی کەم.



PM:01:51:20/02/2026