ترەمپ: ئەحمەد شەرع تا ئێستا بۆ کورد باشبووە


سەرۆکی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانیدا لەباری دۆخی کورد و پەیوەندیان لەگەڵ سەرۆکی سوریا دەڵێت" ئەحمەد شەرع تاوەکو ئێستا بۆ کوردەکان باش بووە."
 
شەوی هەینی ٢٠ ی شوبات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی رووداودا وتی، "سەرۆکی سووریا کارێکی زۆر باش دەکات" و "تاوەکو ئێستا بۆ کوردەکان باش بووە."
 
لە درێژەی قسەکانیدا لە بارەی سوریاوە ترەمپ وتی " ئەو وڵاتە رێکدەخرێتەوە". وتیشی " ئەو ئەحمەد شەرعی خستووەتە ئەو شوێنەی (ئەو پۆستەی) ئێستا تێیدایە.

لە رێککەوتنی نێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا تا ئێستا شەڕ لەنێوان هەسەدەو سوپای سوریا راگیراوەو هەندێک هەنگاوی ئاشتی نراوە، بەڵام هێشتا رێگری زۆر لە نێوان هەردوولادا ماوە، هاوکات شاری کوبانێ تا ئێستا بەدەست گەرمارۆوە دەناڵێنێت. 

لە بارەی ئێرانیشەوە جەختی لەوە کردەوە بیر لە کردەی سەربازی دەکاتەوە، هاوکات ئاشکرای کرد کە ٣٢ هەزار کەس لە کاتێکی کەمدا کوژراون.




PM:11:14:20/02/2026