سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێکدا لە کاتی بەشداریکردن لە ڕیوڕەسمێکدا پەیامێکی ئاراستەی ئەمریکا وئەو وڵاتانە کرد کە دژیانن و دەڵیت "تەنانەت ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دژمان بن، ئێمە رادەست نابین و سەر دانانوێنین".
شەممە، ٢١ شوبات ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند "کێشەی زۆریان بۆ دروست کردووین و رووبەڕوی کەموکوڕی زۆر بووینەتەوە، بەڵام بە یەکگرتوویی و هاودڵی بەسەر هەموو ئەم کێشە و نامەردییانەدا زاڵ دەبین".
" ئێمە پەیمانمان داوە کە تەنانەت ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، بەرانبەرمان بوەستنەوە بۆ ئەوەی سەر دابنوێنین، ئێمە هەرگیز سەر دانانوێنین و رادەست نابین" مەسعود پزیشکیان وا دەڵێت.
ئەمەلە کاتێکدایە کە ئەمەریکا هێزێکی بێ شوماری ئاسمانی و دەریای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو کۆکردۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە دەستپێکردنی هێرشەکە نزیکە.