وای نێت: کابینەی ئەمنی ئیسرائیل کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەگەری هێرش دەکات

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئەمڕۆ کابینەی ئەمنی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ بۆ تاوتوێی کردنی ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران کۆدەبێتەوە.

رۆژنامەی وای نێتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کابینەی ئەمنی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ کۆدەبێتەوە و ئامادەکارییەکانی بۆ ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران تاوتوێ دەکەن، دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری هێرش لە کۆتایی هەفتەدا ئامادەکردبوو، بەڵام ڕۆژی پێنجشەممە ڕوون بووەوە کە هەر هێرشێک بۆ وادەیەکی دیارینەکراو دواخراوە - هەرچەندە پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا.

ناکۆکی قوڵ لە هەڵوێستە بنەڕەتییەکانی نێوان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، هەوڵەکانی بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان ئاڵۆزتر کردووە.

هەندێک لە بەرپرسانی واشنتۆن پێیان وایە کە سەرکردایەتی ئێران لاواز بووە، لە ژێر فشاری ئابووری و سیاسیدایە و دەکرێت بەرەوڕووی ئیمتیازاتی بەرچاو بێت.

بەڵام پێدەچێت سەرکردەکانی ئێران نەیانەوێت کە لە ناوخۆدا وا هەستیان بکرێت کە کە خۆیان خستۆتە ژێر داواکارییەکانی ئەمریکاوە، تەنانەت ئەگەر نرخەکەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیش بێت.

بەرپرسانی ئیسرائیل بەردەوام پێداگرییان لەوە کردووه که ئیسرائیل هاوکاری ئەمریکا دەکات لە ئەگەری هەر هێرشێکدا و بەرپرسیارییەتییەکان دابەشدەکرێن لە نێوان هەردو وڵاتدا.





AM:09:58:22/02/2026