سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای دەکات کە مەترسیدارترین و ئاڵۆزترین وگەورەترین پیلانیان بۆسەر کۆشکی سەرۆکایەتی ئێرانیان( بەیتی رێبەری) پوچەڵکردووەتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا سوپای پاسداران ئێران بڵاویکردووەتەوە کە " لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی تۆڕێک کە پیلانی هێرشیان بۆسەر کۆشکی سەرۆکایەتی ئێران دانابوو، کوژراون و ژمارەیەکی دیکەیان دەستگیرکراون".
سوپای پاسداران وتیشی" ئەم تۆڕە بە یارمەتی مۆسادی ئیسرائیل پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر کۆشکی سەرۆکایەتی و بارەگای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی".
بە گوێرەی راگەیەنراوەکە ئۆپەراسیۆنی پوچەڵکردنەوەکە بە نهێنییەکی توندەوە ئەنجامدراوە و سەرکەوتوو بووە.