ترەمپ: هرگیز رێگە نادەم ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت و تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی کردەوەی سەربازی دژیان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  لە درءژترین وتاری لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند کە ئەمریکا "هەرگیز" ڕێگەی پێنادات کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئەگەر پێویست بکات، کردەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە دژی ئەمریکا کەڵک وەردەگرێت.

ترەمپ لە وتارەکەی دا جەختی لەسەر ئەم بابەتانە کردەوە: 

- سوپای ئەمریکا بەرنامەی چەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامیی "لەناوبردووە" لە هێرشێکدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا لە ناوخۆی وڵاتدا لە کاتی " ئۆپەراسیۆنی چەکوچی نیوەشەو".

- دۆناڵد ترەمپ ئەو ئۆپەراسیۆنەی بە "سەرسوڕهێنەر" وەسف کرد و بە بەشێک لە سیاسەتی لەمێژینەی ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە بوون بە ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی زانی.

-   ئەمریکا هەمیشە پابەند بووە بە پێشگرتن لە دەستخستنی چەکی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی وەک لە مێأووکەشیدا دیارە.

-  " تیرۆر و کوشتن" لە لایەن کۆماری ئیسلامی و بریکارەکانی لە ناوچەکەدا بڵاوەی پێکراوە و  ئەو هێزانە هەزاران سەربازی ئەمریکییان لە هێرشی بۆمبڕێژکراو کوشتووە یان بریندار کردووە.

- من قاسم سولەیمانی کە "باوکی بۆمبی کەناری ڕێگا" بوو دوورخستەوە .

- دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی "لانی کەم ٣٢ هەزار خۆپیشاندەر" یان لە ناوخۆی وڵاتدا کوشتووە.

- ئێران پێشتر مووشەکی پەرەپێداوە کە دەتوانێت ئەوروپا و بنکەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات بکاتە ئامانج و کار لەسەر ئەو مووشەکانە دەکات کە "بەم زووانە" دەتوانێت هەڕەشە لە ئەمریکا بکات.

- هۆشداریم داوە بە تاران  کە هیچ هەوڵێک بۆ بنیاتنانەوەی بەرنامەی چەکی خۆی نەدات، بەڵام کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە بەدواداچوونی "تەماحە ئەتۆمییەکانی".

- کۆماری ئیسلامی دەیەوێت دانوستان بکات، بەڵام ئەوان وشەی سەرەکییان نەوتووە کە چەکی ئەتۆمییان ناوێت.

-  پێم باشترە لە ڕێگەی دیپلۆماسیەوە ئەم پرسە چارەسەر بکات، بەڵام ڕوونی کردەوە کە لە بەرامبەر "گەورەترین سپۆنسەری دەوڵەتی جیهان بۆ تیرۆر پاشەکشە ناکات".



AM:10:02:25/02/2026