بەقایی بۆ ترەمپ: قسەکانتان دووبارەبوونەوەی درۆیە

لە دوای قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا، وتەبێژی ئێران وەڵامی دایە و وتی" قسەکانتان تەنیا دووبارەبوونەوەی درۆیە و  درۆکانتان ئەوەندە دووپاتی بکەنەوە تا  دەبێتە هاوشێوەی ڕاستی".


لە یەکەم کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە وتاری ساڵانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی شوباتی ٢٠٢٦)  ڕایگەیاند کە درۆزنانی پیشەیی کارامەیییەکی تایبەتیان هەیە لە دروستکردنی " راستی درۆ" .

باغایی لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی "X” (پێشتر تویتەر) زیادی کرد'" درۆکانتان ئەوەندە دووپاتی بکەنەوە تا  دەبێتە هاوشێوەی ڕاستی".

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەم یاسایە لەلایەن جۆزێف گۆبێڵز، وەزیری هەواڵگری ئەڵمانیای نازی و ڕاوێژکاری هیتلەرەوە داهێنراوە و بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنراوە".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی" ئەم یاسایە ئێستا بە شێوەیەکی سیستماتیک لە لایەن حکومەتی ئەمریکا و شەڕخوازانی دەوروبەری و بە تایبەت ڕژیمی جینۆسایدی ئیسرائیل بۆ پێشخستنی هەڵمەتێکی شەیتانانەی زانیاری ناڕاست و زانیاری هەڵە لە دژی گەلی ئێران بەکاردەهێنرێت".

ڕوونیشی کردەوە: ئەوەی لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و مووشەکی بالیستیکی نێوان وڵاتان و ژمارەی قوربانیانی ئاژاوەگێڕیی ئەم دواییە ،  دەکرێت دووبارەبوونەوەی زنجیرەیەک درۆی گەورەیە و نابێت کەس بەو جۆرە درۆیانە فریو بخوات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا  لە درءژترین وتاری لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە کۆماری ئیسلامی کرد و ڕایگەیاند کە ئەمریکا "هەرگیز" ڕێگەی پێنادات کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و ئەگەر پێویست بکات، کردەی سەربازی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان لە دژی ئەمریکا کەڵک وەردەگرێت.

ترەمپ لە وتارەکەی دا جەختی لەسەر ئەم بابەتانە کردەوە: https://speemedia.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=151495&Jor=3





AM:11:04:25/02/2026