سیناتۆرێکی ئەمەریکی پێشبینی ئەکات لە ٦ مانگدا ئێران بڕوخێت


سیناتۆرێکی ئەمریکی پێشبینییەکی شۆکهێنەری هەیەو ئاماژە بەوە دەکات لە ٦ مانگدا ڕژێمەکانی ئێران، ڤەنزوێلا و کوبا دەرووخێنن و ئەوەش بە "وەرچەرخانێکی مێژوویی جیۆپۆلیتیکی" ناوزەد دەکات.

سیناتۆری کۆماری تێد کروز (تێکساس) لە  چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی CNBC ڕۆژی سێشەممە وتی "ئێمە لە ساتێکی مێژووییداین کە ڕەنگە شایەتی ڕووخانی ئەم ڕژێمانە بین و جێگرتنەوەیان بە حکومەتگەلێک کە خوازیاری هاوبەشییەکی ڕاستەقینەن لەگەڵ ئەمریکا."

 هەروەها بە جۆش و خرۆشەوە دەڵێت "ئەگەر ئەمە ڕووبدات، دەبێتە گەورەترین وەرچەرخانی جیۆپۆلیتیکی لە دوای ڕووخانی دیواری بەرلینەوە!"

کروز دەشڵێت " شۆڕشی ئازادی لەو وڵاتانە دەستپێدەکات ". 

بەڵام کروز دانی بەوەدا نا کە "هەزار ئەگەر" هەن کە ڕەنگە ڕێگری لەوە بکەن، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی بخاتە ڕوو کە پشتگیری لە پێشبینییەکەی بکات.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی ترەمپ فشارەکانی بۆ سەر ئەم وڵاتانە چڕکردووەتەوە: گەمارۆی نەوتی خستۆتە سەر کوبا، دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی ڕێبەری ڤەنزوێلای ئەنجامداو، هەڕەشەش لە ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی لە ئانوساتدایە بەرەو بەکارهێنانی هێز بڕوات.





PM:01:45:25/02/2026