بلومبێرگ: تورکیا سیناریۆی رۆژئاوای کوردستان لە ئێران دووبارە دەکاتەوە

ئاژانسی بلومبێرگ ئاشکرایدەکات حکومەتی تورکیا پلانی داڕشتووە کە لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران یان دروستبوونی پێکدادانی ناوخۆیی، هێزەکانی بنێرێتە ناو قووڵایی خاکی ئێران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی بلومبێرگ، تورکیا بە فەرمی پلانەکانی خۆی بۆ ئەگەری نائارامی لە ئێران نوێ کردووەتەوە و گرنگترین ئەو زانیارییانەی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردوونەتەوە بریتین لە:
تورکیا پلانی داڕشتووە کە لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران یان دروستبوونی پێکدادانی ناوخۆیی، هێزەکانی بنێرێتە ناو قووڵایی خاکی ئێران. ئەمە نەک تەنها بۆ پاراستنی سنوور، بەڵکو وەک دەستوەردانی پێشوەختە لە قەڵەم دراوە.

بلومبێرگ ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی سوپای تورکیا، کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی دیاریکراوە لە ناو خاکی ئێراندا. 

ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە کە تورکیا تەنها کاتێک ئەم هەنگاوە دەنێت کە دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران لاواز بێت یان کۆنترۆڵی بەسەر ناوچە سنوورییەکاندا نەمێنێت. 

ئەمە لەلایەن چاودێرانەوە وەک هەوڵێک بۆ چەسپاندنی هەژموونی سەربازی تورکیا لە ناوچە کوردی و ئازەرییەکانی ئێران دەبینرێت.




PM:02:51:26/02/2026