ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە ئەو دژایەتیانەی کە لەلایەن بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکییەوە بەرامبەر بە وڵاتەکەی دەکرێت جێگەی گومانن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا کە ئێستا لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت وتی "ئەو دانوستانانەی ئەمڕۆ ئەنجامدرا زۆر جددی بوون و کۆماری ئیسلامی گرنگی بە ئەنجامەکەی دەدات".
وتیشی "هیوادارین لە درێژەی دانوستانەکانی ئەمشەودا، هیوادارین لەسەر پرسی هەڵگرتنی سزاکان و هۆکارە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە پێشنیاری جیدی بگەین".
بە وتەی بەقایی بڕیارە دانوستانەکانی لە کاتژمێر ٥:٣٠ بە کاتی جنێڤ دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ گەڕی سێهەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە شاری جنێڤ بەڕێوەدەچێت و ئەگەری رێکەوتن یان شەڕ لە کۆبوونەوەی ئەمشەو یەکلادەبێتەوە.