ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە قۆناغی دووەمی گەڕی سێیەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە جنێف دەستیپێکردەوە.
پێنج شەممە، ٢٦ شوبات ٢٠٢٦، دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تەواو بوو، کەمێک لەمەوبەر گفتوگۆکان چوونە قۆناغی دووەمەوە، دانوستاندنەکان بە نێوەندگیری سەڵتەنی عوممان لە جنێف بەڕێوەدەچیت.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی دانوستاندنەکان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "شاندی دانوستاندکاری وڵاتەکەیان لە قۆناغی یەکەمی گەڕی سێیەمی دانوستانەکان، گفتوگۆیەکی چڕ و پڕی بۆ ماوەی نزیکەی سێ کاتژمێر لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام داوە".
ئەمڕۆ قۆناغی یەکەمی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە جنێڤ، بە نێوەندگیریی وەزیری دەرەوەی عوممان و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەڕێوە