١١ وڵات داوا لە هاوڵاتییەکانیان دەکەن گەشت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەن

‌نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریکا، ئەڵمانیا، فینلاند، پۆڵەندا، سوید، سربیا و قوبروس، ئوسترالیا، بەرازیل، هیندستان و سەنگاپورە، داوایان لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان کردوە گەشتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەکەن یاخود ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن کە مەترسیان لەسەرە. 

پێنج شەممە، ٢٦ شوبات ٢٠٢٦، ئەو ١١ وڵاتە ڕێکاریان گرتوەتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی خێزانی دیپلۆماتکاران و فەرمانبەرەکانیان و داواکردن لە ئەنجامنەدانی گەشت بۆ وڵاتانی ئێران، لوبنان، لیبیا، یەمەن، ئیسرائیل.

حوکمەتی ئوسترالیا وڵاتانی وەک ئیمارات و ئوردن و قەتەریش بە مەترسی بۆ هاوڵاتییەکانی دەزانێت. 

هۆشداری ئەو وڵاتانە لە کاتێکدایە کە لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام بە هۆکاری هێنانی هێزێکی زۆری سەربازی لە لایەن ئەمریکاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ هەیە. 




PM:10:46:26/02/2026