بەپەلە.. ئێران داوا لە هاووڵاتیانی دەكات ئەم وڵاتە عەرەبییانە جێبهێڵن



شەوی هەینی ٢٧ ی شوبات، میدیای ئێران ڕایگەیاند " ئێران داوا لە هاوڵاتیانی خۆی دەکات، هەریەکە وڵاتانی ئیمارات، کوەیت، قەتەر، بەحرەین و ئوردن جێبهێڵن".

لەو راگەیاندنەدا هاتووشە" لە ئەگەری نەتوانینی جێهێشتنی ئەو وڵاتانەدا؛ بەتەواوی دووربکەونەوە لە هەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی، شوێنەکان، هۆتێلەکان، بەندەرەکان، یان ناوەندە بازرگانییەکانی سەر بە ئەمریکا".

ئەو ئاگادارکردنەوەیەی ئێران لە کاتێکدایە کە هەر ئەمشەو بەریتانیا و ئەمەریکا و هیند و چەندان وڵاتانی تر داوایان لە هاوڵاتییەکانیان کرد کە هەرچی زووە ئێران جێبهێڵن. 




AM:12:50:28/02/2026