سوپای ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاوڵاتیانی ئێرانی کرد دووربکەونەوە لە ناوچە سەربازییەکان.
لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل نوسیوێتی: هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ هەموو ئەوانەی لە کارگە پیشەسازییە سەربازییەکان و ژێرخانی سەربازی لە سەرتاسەری ئێران یان لە نزیکەوەن، ئێوە لە دەوروبەری ئەو چەک و دامەزراوەیانەی کە مەترسیدارن.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لەپێناو سەلامەتی و تەندروستیتان، داواتان لێدەکەین دەستبەجێ ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن و لەدەرەوەی ئەو ناوچانە بمێننەوە تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر، بوونی ئێوە لەو ناوچانە ژیانتان دەخاتە مەترسییەوە".
هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، سپای پاسداران و بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند" کە ئێران مووشەکی ئاراستەی پێگەکانی ئیسرائیل لەو وڵاتە کردووە".