وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی NBC ئەمریکی سەبارەت بە کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران دەڵێت " لە دوای ٨ کانوونی دووەمەوە ئیسرائیل بە ئۆپراسیۆنێکی تیرۆرستی چەکداری، کەسی چەکداری ناردە ناو خۆپیشاندانەکان و خەڵک و هێزە ئەمنیەکانیان کوشت، تا ئەمریکا پەلکێشی شەڕ دژی ئێران بکات".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، عەباس عیراقچی رایگەیاند "ئێمە هێرشمان نەکردە سەر خۆپیشاندەران، بەڵکو هێرشمان کردە سەر ئۆپراسیۆنێکی تیرۆرستان، لە ٨ کانوونی دووەمەوە کەسانی چەکدار هاتنە ناو خۆپیشاندەران و دەستیان بە تەقەکردن کرد، کە لە لایەن موسادی ئیسرائیلەوە نێردرابوون و بەکرێگیردراو بوون و ئێرانی نەبوون، ئەوان تەقەیان لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان کرد".
سەرۆ وەزیرانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد کە بە هۆکاری ئەوەی "سەرۆکی ئەمریکا وتبوی ئەگەر خەڵک لە ئێران بکوژرێت، ئەوا ئەچم بە هانایانەوە، ئەوە پلانی ئیسرائیل بوو بۆ تێوەگلانی ئەمریکا بۆ هێنانی جەنگی دژی ئێران".
عەباس عیراقچی خۆپیشاندەرانی بە "تیرۆستان" ناوبرد و ووتی "پیلانگێرێەک بوو دژی ئێران و درێژە پێدەری جەنگی ١٢ ڕۆژە بوو، چونکە خەڵک لە سوای جەنگی ١٢ ڕۆژە پشتیوانی حکومەتی ئێرانی کرد و ئێمە ئەو پیلانگێریانەمان کۆنترۆڵکرد و بەرگریمان لە خۆمان کرد".
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپی دایەوە کە وتبوی "خەڵکی ئێران بەم زووانە بە ئاشتی دەگەن"، عێراقچی دەڵێت "ئەرکێیکی محاڵە ناتوانیت ڕژێم بگۆڕیت، چونکە ملیۆنان کەس پشتیوانی ئەو ڕژێمە دەکەن، بەڵێ کەسانێک هەن ڕەخنە دەگرن و کەسانێکیش هەن پاڵپشتی دەکەن، چەندین ساڵە هەوڵی ڕووخانی ئەم ڕژێمە دەدەن هەر لە جەنگی عێراق و ئێران و سەپاندنی سزاکان و شەڕی ١٢ ڕۆژە، بەڵام نەیانتوانی".