مانگی سوری ئێرانی: لە هێرشەکان ئیسرائیل بۆ سەر ٢٤ پارێزگا زیاتر لە ٩٠٠ کەس بوونە قوربانی

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل لە هێرشێکی هاوبەش و بەرفراواندا چەندین ناوچەی جیاوازی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان کردە ئامانج. 

بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان کە لەلایەن موجتەبا خالیدی، وتەبێژی مانگی سووری ئێران راگەیەندرا، بازنەی هێرشەکان ٢٤ پارێزگای وڵاتەکەی گرتووەتەوە. 

خالیدی ئاشکرای کرد کە تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی ٢٠١ کەس و برینداربوونی ٧٤٧ کەسی دیکە بەهۆی ئەو بۆردومانە چڕانەوە پشتڕاستکراوەتەوە.

 زۆرترین زیانی ئەم هێرشانە لە پارێزگای هورموزگان تۆمارکراوە، کاتێک قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچان لە شاری میناب بووە ئامانجی هێرشەکان. 

محەممەد رادمێهر، قایمقامی میناب رایگەیاند'' تەنیا لەو قوتابخانەیەدا ٨٥ قوتابی کوژراون و ١٧٧ قوتابی دیکەش برینداربوون، ئەمەش شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتی و دڵتەنگی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دروست کردووە.''

لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، سوپای پاسدارانی ئێران بێدەنگ نەبوو و دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد. هێزەکانی ئێران لە چەندین قۆڵەوە پێگەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە و ناوخۆی ئیسرائیلیان کردە ئامانج. 

 بەوەش ناوچەکە چووەتە ناو قۆناغێکی نوێ و مەترسیداری جەنگەوە کە پێشبینی دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئاڵۆزیی زیاتر بەخۆوە ببینێت.




PM:09:37:28/02/2026