وەزیری بەرگری ئیسرائیل، یسرائیل کاتز، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بۆنەی کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "دادپەروەری بەدیهات".
یەک شەممە، ١ ئادار ٢٠٢٦، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند "خامنەیی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی قەڵای تیرۆری ئێران لەناو بردران، دادپەروەری بەدیهات، هەروەها بەرەی شەڕانگێزی گورزێکی زۆر تووندی بەرکەوت".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.