ئیمارات.. کەسێک کوژرا و ٩ کەسیش بریندارن

‌بورجی خەلیفە لە دوبەی دوای بۆردومان کردنی لە لایەن ئێرانەوە

بەرپرسانی ئیمارات ژمارەی کوژراو و بریندارەکان و بۆردومانەکانی ئێران بۆ وڵاتەکەیان ئاشکرا دەکات.

یەک شەممە، ١ ئادار ٢٠٢٦، نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی دوبەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستە خوارەوە و پارچەکانی کەوتنە حەوشەی دووخانوو لە شاری دوبەی، بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون،  ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستییە پزیشیکییە سەرەتاییەکانیان  بۆ ئەنجامدراوە.

بەرپرسانی ئیمارات ئاشکرایکردوە  لە کۆی ٢٠٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ١٩٥ یان خراونەتە خوارەوە زیانیشی لێکەوتەوە.

فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی بڵاویکردەوە، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی زەید بووە هۆی کوژرانی کەسێکی بەڕەگەز ئاسیایی و برینداربوونی حەوت کەسی دیکە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر سەبارەت بە زیانەکانی فڕۆکەخانەکە ئاشکرا بکەن.

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان و یەکێک لەو ناوچانەی لە دوێنێوە هێرش دەکرێتە سەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بووە، کە هێزی هاوپەیمانان لە بەشێکیدان.




PM:01:03:01/03/2026