بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، محەمەد ئەمین، وتەبێژی خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتنی کەراچی ڕایگەیاند" لە ناڕەزایەتیی لایەنگرانی ئێرانی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری کەراچی لانیکەم هەشت کەس کوژران".
بە وتەی ناوبراو، "لانیکەم هەشت تەرم بۆ نەخۆشخانە مەدەنییەکانی کەراچی گواستراونەتەوە" و "٢٠کەسیش بریندار بوون".
هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەقەیان لە هێرشبەرەکان کردووە و پۆلیسی پاکستانیش گازی فرمێسکڕێژی ئاراستەی خۆپیشاندەران کردووە.
بەگوێرەی پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس، "جەماوەرێکی زۆر لە گەنجان سەرکەوتوونەتە سەر دەروازەی سەرەکی و چوونە ژوورەوە بۆ دەروازەی باڵەخانەی کونسوڵخانەکە و هەندێک پەنجەرەیان شکاندووە".
ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەون کە گروپێک پەنجەرەی بینای کونسوڵخانەکە دەشکێنن.
هه ڕوەها هەزاران کەس له شارەکانی لاهور و سکەردی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و پێشبینی دەکرێت پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ له نزیک شوێنیە دیپلۆماسییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا له ئیسلام ئاباد خۆپیشاندان بەڕێوه بچێت.