ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەشێوەیەک نەوتی برێنت بە ٨٢.٨١ دۆلار و نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٥.٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١.٨٨% بەرزبووە و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە ٨٢ دۆلار و ٨١ سەنت، هاوکات نەوتی خاوی تەکساس بە رێژەی ١.٦٠ % نرخەکەی بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە ٧٥ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شارەزایان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران و داخستنی گەروی هورمز دەگەڕێننەوە.