عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دواین گۆڕانکارییە سەربازییەکان و گرژییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. ئەم پەیوەندیە دوای دوو رۆژ دێت لە پەیوەندی تەلەفونی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا ترەمپ و بافڵ تاڵەبانی.
میدیای یەکێتی بڵاویکردۆتەوەلەو گفتوگۆیەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی دیدگای یەکێتی خستەڕوو کە بریتییە لە هەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و گرتنەبەری ڕێگە چارەی ئاشتییانە و دیالۆگ لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەروەها هاتووە، لەلایەن خۆیەوە، عەباس عراقچی ستایشی ڕۆڵی ئەرێنی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستاندا و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکان کردەوە.
ئەو پەیوەندیە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ جێگری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران پەیوەندی بە قاسم ئەڵئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کردووەو داوای لێکردووە کە عێراق پابەندبێت بە رێککەوتنی ئەمنی نێوانیان و رێگا نەدات هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵات لە سنورەوە هێرشبکەنە سەر ئێران.