سەرۆک کۆماری ئێران لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە لە بارەی هێرشەکانیان بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.
چوار شەممە، ٤ ئادار ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند "هەوڵمان دا بە یارمەتیی ئێوە و لە رێگای دیپلۆماسییەوە خۆمان لە جەنگ بە دووربگرین، بەڵام هێرشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل هیچ رێگایەکی دیکەی جگە لە بەرگریکردن لە خۆمان بۆ نەهێشتینەوە".
"ئێمە رێز لە سەروەریی ئێوە دەگرین و هێشتاش پێمان وایە ئارامیی ناوچەکە دەبێ لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دابین بکرێت" مەسعود پزیشکیان وا دەڵێت.
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان، ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.