سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان لە کاتی کۆبونەوەی کابینەی حکومەت سەبارەت بە شێوازی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ئەو هێزانەی کە لە ئەگەری هێرشی زەوینیدا هێرشیان دەکەنە سەر قسەی کرد و کوردی وەک "جواداخواز" باسکرد و دەڵێت "پارێزگار و هێزەئەمنییەکان ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی جووداخوازانە".
پینج شەممە، ٥ ئادار ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند "هەوڵمان دا بە هاوکاریی دراوسێکانمان و لە رێگای دیپلۆماسییەوە خۆمان لە جەنگ بپارێزین، بەڵام هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل هیچ رێگەیەکی دیکەی جگە لە بەرگریکردن لە خۆمانی بۆ نەهێشتینەوە".
مەسعود پزیشکیان باسی لەوەش کردوە کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی ''گورزی کوشندە و یەکلاکەرەوەیان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل داوە".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان، ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.