وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی N12ـی وڵاتەکەی سەبارەت بە کوشتنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران زانیاری نوێی ئاشکراکرد و دەڵێت "لە مانگی تشرینی دووەمدا بڕیاری کوشتنی عەلی خامنەیی" لە لایەن نەتانیاهو دراوە.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، پێنج شەممە، ٥ ئادار ٢٠٢٦، ڕایگەیاند "لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووینەوە و نەتەنیاهوو ئامانجی نەمانی خامنەیی دانا. بڕیار بوو پلانەکەش لە نێوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٦دا جێبەجێ بکرێت".
وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە پێشخستنی پلانەکەیان ئەوەی ئاشکراکردوە کە "دوای ئەوەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران دەستیانپێکرد، نیگەران بووین لەوەی سەرکردایەتیی تاران لە ژێر گوشاردا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هەربۆیە ئۆپەراسیۆنەکەمان پێشخست".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان، ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.