سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گروپە جوداخوازەکان دەکەینە زبڵدانی مێژوەوە

‌محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

 سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، محەمەدباقر قالیباف، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "گروپە جوداخوازەکان هەڵە بکەن دەیانخەینە زبڵدانی مێژوو".

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پێنج شەممە، ٥ ئادار ٢٠٢٦، ڕایگەیاند "ئەمریکا دەیەوێت قومار لە سەر سەرمایە و دارایی خۆی بکات بۆ بەرگریی لە ئیسرائیل، هەرکەسێک ژیرانە بیربکاتەوە نایەتە ناو ئەو کوشتارگەیە، ئەگەر گرووپە جوداخوازەکان هەوڵ بدەن و هەڵەیەک بکەن جارێکی دیکە دەیانخەینە زبڵدانی مێژوو".
 
هەر پێنج شەممە، بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا پرسیاریان لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە کە چی دەڵێت، ئەگەر هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرشی زەوینی بکەن، ترەمپ لە وەڵامدا گوتوویەتی "پێموایە شتێکی ناوازە دەبێت، ئەگەر بیانەوێ بیکەن."
 
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.




AM:12:48:06/03/2026