ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی دەڵێت ئەمریكا داوای یارمەتی لە ئۆكرانیا كردوە بۆ لەناوبردنی دڕۆنی ئێرانی لە جۆریی شاهید داوای لە ئۆكرانیا كردوە.
سەرۆك كۆماری ئۆكرانیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی "لەلایەن ئەمریكاوە بۆ لەناوبردنی دڕۆنی جۆری شاهید لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داوای یارمەتی تایبەتییمان لێكراوە".
زیلینسكی لە درێژەدا نوسیویەتی كە "بڕیاری تایبەتی بۆ ئامادەكاری و بەكارهێنانی شارەزایانی ئۆكرانی و بەشدارییان بۆ تێكشاندنی هێرشی دڕۆنی ئێران راگەیاندوە".
ئەمە لەكاتێكدایە كە چەند رۆژ لەوەپێش سەرۆكی ئۆكرانیا وڵاتانی ناوچەی كەنداوی ئاگادار كردەوە كە ئامادەیە بۆ بەرەوڕوبوون لەگەڵ هێرشی دڕۆنی ئێران ئامادەیە هاوكارییان بكات.