وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند'' تەنیا لە ماوەی ئەمڕۆدا توانیویانە ٩ مووشەکی بالیستی و ١٠٩ درۆن تێکبشکێنن..''
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئێرانەوە تا ئێستا، زیاتر لە ١١٨٤ درۆن و ٢٠٥ مووشەکی بالیستی و ٨ مووشەکی کرووز ئاراستەی ئیمارات کراون. لەو ژمارەیە، زۆرینەی هەرە زۆریان تێکشکێنراون یان لە دەریادا کەوتوونەتە خوارەوە، بە جۆرێک کە تەنیا ٢ مووشەک و ٧٤ درۆن گەیشتوونەتە ناو خاکی وشکانی.
لە کۆی ١١٢ درۆن کە ئاراستەی وڵاتەکە کرابوون، تەنیا ٣ دانەیان گەیشتوونەتە ناو خاکەکەیان، ئەمەش ئاستی بەرزی ئامادەباشی و کارایی سیستەمە بەرگرییەکانی وڵاتەکە نیشان دەدات.
بەهۆی ئەم هێرشانەوە تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە کە کرێکاری بیانی بوون (هەڵگری ڕەگەزنامەی پاکستانی، نیپاڵی و بەنگلادیشی). هەروەها ١١٢ کەسی دیکە لە ڕەگەزنامە جیاوازەکانی وەک ئیماراتی، میسری، هیندی و چەند وڵاتێکی تر بە سووکی بریندار بوون. وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە هێزەکانیان بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات لەوپەڕی ئامادەباشیدان.