ئەو دەوڵەتانە ئاشکرا دەکرێن دەیانەوێت ناوبژیوانی لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا بکەن
سەرۆکی توێژینەوەی لێکۆڵینەوەی عەرەبی ئێرانی، د. محەمەد ساڵح سدقیان کە سەنتەرەکەی لە تارانە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد کە لە وڵاتانی ناوچەکە هەریەک لە تورکیا و قەتەر و عومان لە هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.
لەو وڵاتە ئەوروپیانەی کە ئەوانیش لە هەوڵدان بە مەبەستی راوەستاندنی شەڕ و دەستکردنەوە بە گفتوگۆکان، وتی " ئیسپانیا و ئیتالیا " ئەو دوو وڵاتەن کە بۆ ئەوە مەبەستە لە هەوڵدان.
لە بارەی رۆڵی چین و رووسیاوە، د. محەمەد ساڵح سادقیان ئاشکرای کرد کە ئەوانیش لە پشتی ئەو هەوڵ و جموجوڵەوەن.
ئەمڕۆ سەرۆکی ئێران پزیشکیان رایگەیاند کە هەوڵێک هەیە بۆ بەرقەراکردنی ئاشتی و وتیشی " ئێمە ئاشتیەکی هەمیشەیمان دەوێت ".
هەر زوو بەیانی لە کاتی هەڵسانی لە خەو سەرۆکی ئەمەریکا، ترمپ لە یەکەم پۆستیدا لە تۆڕی کۆمەڵاتی بڵاویکردەوە " ئەوان گفتوگۆ لەگەڵ ئێران ناکەن و دەبێت سەرکردەکانیان خۆیان رادەستبکەن". لە لێدوانێکی تریشدا وتی" ئێمە دەژی ئەوە نابین سەرۆکە نوێکە پیاوێکی ئاینی بێت و دیموکراسیش نەبێت".
PM:08:40:06/03/2026