ستیڤ وێتكۆڤ: ئێرانیەكان لە یەكەم دانوستاندا پێیانویتن دەتوانین (١١) بۆمبی ئەتۆمی دروست بكەن

نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئێران ئاشکرای دەکات کە نوێنەری ئێرانییەکان پێیان وتووە کە "   دەتوانین (١١) بۆمبی ئەتۆمی دروست بكەین".

ستیڤ وێتكۆڤ نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" وتی" لە یەکەم کۆبوونەوەماندا هەردوو دانوستانکارە ئێرانیەكە راستەوخۆ بەبێ هیچ شەرمێک پێیان راگەیاندین کە  خاوەنی (٤٦٠) کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ئاستی (٦٠٪)ن و  كە دەكرێت (١١)بۆمبی ئەتۆمی پێ دروست بکەن، ئەمە سەرەتای دانوستانەكانمان بوو لەگەڵیان و شازنازیشیان بەوەوە دەكرد".

ماوەی ٩ رۆژە  شەڕی نیوان ئەمریکا وئیسرائیل بۆسەر ئێران بەردەوامە، بەهۆی ئەو شەڕەوە عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران لە یەکەم رۆژەوە کوژرا ترەمپ بەردەوام هەڕەشە دەکات و دەڵێت" مووشەک و درۆن و کەشتییە جەنگییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە و هیچ شتێک نەماوەتەوە و هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی خۆیان بە بێ مەرج رادەست دەکەن".

لە بەرامبەریشدا سوپای پاسدار و گروپەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە هەڕەشە دەکەن و وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و پێگەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج.




PM:12:11:08/03/2026